٣٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٨
رێبەری باڵای شۆڕش: بەرگریی لە گەلی فەلەستین، لایەنی مرۆیی و دینی هەیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری هەزاران کەس لە مامۆستایان و ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانکۆکان، بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە بەرەڤانی کردن لە گەلی فەلەستین هەم لایەنی مرۆیی هەیە، هەم لایەنی دینی و شەرعی، فەرمووی: ژمارێک حکومەت و کەسایەتی شوێنکەوتەو بەکرێگیراوی ئەمریکا لەهەوڵی چەسپاندنی مامەڵەی سەدەدان، بەڵام ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لەو بارەشەوە شکست دێنن.

(ABNA24.com) ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری هەزاران کەس لە مامۆستایان و ئەندامانی لێژنەی زانستیی زانکۆکان، بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە بەرەڤانی کردن لە گەلی فەلەستین هەم لایەنی مرۆیی هەیە، هەم لایەنی دینی و شەرعی، فەرمووی: ژمارێک حکومەت و کەسایەتی شوێنکەوتەو بەکرێگیراوی ئەمریکا لەهەوڵی چەسپاندنی مامەڵەی سەدەدان، بەڵام ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لەو بارەشەوە شکست دێنن.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕۆژی قودسی ئەمساڵی لە هەموو ساڵان بەگرینگتر زانی و فەرمووی: هۆی ئەو گرینگایەتییەش ، دەگەڕێتەوە بۆ کردەی خەیانەتکارانەی ئەمریکاو شوێنکەوتووانی لەناوچەدا بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی سەودای سەدە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جیاوازیی بارودۆخی ئێستای پرسی فەلەستین لەگەڵ ڕابردووی، گەڕاندەوە بۆ وێژەو ئەدەب و شێوەی ئاخاوتنی ئەمریکاودەس وپێوەندیی وبەکرێگیراوانی بۆ سڕینەوەی پرسی فەلەستین و فەرمووی: لەبەر ئەوەیە کە ڕێپێوانی رۆژی قودس کە بەرگریی کردنە لە فەلەستین لەڕێی ئامادەبوونی جەماوەرەوە، ئەمساڵ گرینگترە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەئاماژە بە هەراوهۆریای میدیا دەرەوەییەکان سەبارەت بە دانوستان فەرمووی: مەبەستی ئەوان لەوەی کە دەڵێن ئێران دەبێ بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان، دانوستان لەگەڵ ئەمریکایە چونکە ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکە کێشەمان نییەو لەگەڵ ئوروپاییەکان و وڵاتانی دیکە دانوستان دەکەین.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە پرسی سەرەکیی لەدانوستانەکاندا، دیاریکرانی بابەت و تەوەری دانوستانە، فەرمووی: ئێمە لەبارەی هەر بابەتێکەوە دانوستان ناکەین و "پرس وبابەتە ناموسی و بنچینەییەکانی شۆڕش" بۆ وێنە توانای بەرگریی وڵات ناتوانێ تەوەر وبابەتی دانوستان بێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەپێداگریی دووبارەی لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لەگەڵ ئەمریکادا دانوستان ناکا، فەرمووی: هەر بەوجۆرەی کە پێشتریش گوتراوە، دانوستان نەکردن لەگەڵ ئەمریکا لەبەر ئەوەیە کە نەک هەر هیچ سوودێکی نییە بەڵکوو زیانیشی هەیە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەشی کرد بە زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران و فەرمووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر گوشارەکانی ئەمریکادا، ئامراز و کارتی فشاری پێویستی لەدەست دایە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها پێشکەوتنە زانستییەکانی ئێرانی بەمایەی نیگەرانیی دەسەڵاتە ئیستعمارگەر و زاڵێتی خوازەکان زانی و ڕایگەیاند؛ خێرایی پێشکەوتنی زانستیی وڵات، ئیدیعای ئێمە نییە بەڵکوو سەنتەرەکانی هەڵسەنگاندنی زانستی جیهان ڕایانگەیاندووە کە خێرایی پێشکەوتنی زانستیی ئێران ١٣ هێندەی مامناونجیی جیهانەو لەژمارێک لە زانستەکاندا، ئێران لەریزەکانی سەرەوەی جیهانی دایە.




/129